لڤین
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگهیاند، له مانگی رابردودا 105 ملیۆن و 845 هەزار و 599 بەرمیل نهوت بوه، 286 هەزار 74 بەرمیل بۆ ئوردن رهوانه كراوه.
وەزارەتی نەوتی عێراق له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) بۆ مانگی (ئاب/8)ی ڕابردو، کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتوەتە 105 ملیۆن و 845 هەزار و 599 بەرمیل.
ئاماژهی بهوهشكردوه، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی (ئاب/8) لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڕی 105 ملیۆن و 559 هەزار و 525 بەرمیل بوە، هاوکات هەناردەکردنی نهوت بۆ ئوردن 286 هەزار 74 بەرمیل بوە.
لە یاسای بودجەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی 2024، ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاریکراوە لە ناویشیدا 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە، بهڵام له 25ی مانگی (ئازار/3)ی 2023وه ههناردهی نهوتی كوردستان راگیراوه.
له بودجهدا نرخی هەربەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵیندراوە و نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلارێک بە 1300 دینار دیاریكراوه، كۆی گشی داهاتهكهی به 116 ترلیۆن و 252 ملیار و 500 ملیۆن دینار خهملێنراوه.