Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ناتانیاهۆ داوای رێککەوتن لەگەڵ سعودییە دەکات و مەرجی کۆتاییهاتنی جەنگی غەززەش ئاشکرا دەکات

لڤین

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەب، پێویستە لەگەڵ سعودییە رێککەوتنێکی مێژووی بکەین. لەبارەی جەنگی غەززە-ش وتی، ئەگەر حەماس خۆی بەدەستەوە بدات و بارمتەکان ئازادبکات، ئێمەش کۆتایی بەجەنگەکە دەهێنین.

ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، بۆ ئەوەی رێککەوتنەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بە ئەنجام بگات، دەبێت رێککەوتنێکی مێژوویی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاشتی نێوان ئیسرائیل و سعودیە دەتوانێت سوودێکی زۆر بۆ ناوچەکە بهێنێت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە ناوەندێکی زلهێزی جیهانی، بەڵام ئێران رێگری لەو جۆرە ئاشتییە دەکات.

بنیامین ناتانیاهۆ لەبارەی جەنگی غەززە رایگەیاند: ئەگەر حەماس خۆبەدەستەوە بدات و هەموو بارمتەکان ئازاد بکات، ئەوا دەکرێت هەر ئێستا شەڕی غەززە کۆتایی پێبێت. بەڵام ئەگەر نەیکات، ئێمە شەڕ دەکەین تا سەرکەوتنی تەواو بەدەست دەهێنین.

وتیشی:” هەروەها پێویستە ئیسرائیل لە لوبنان شکست بە حیزبوڵڵا بهێنێت، حیزبوڵڵا جەوهەری رێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهانە”.

ناتانیاهۆ راشیگەیاند:” ئەگەر حەماس لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەوا خۆی رێکدەخاتەوە و هێرش دەکاتەوە سەر ئیسرائیل، بۆیە بۆ نەهێشتنی ئەم مەترسییە دەبێت حەماس لەناوبدەین”.

بانگەشەی ئەوەشی کرد، کە سوپای ئیسرائیل زیاتر لە 40 هەزار ئەندامی حەماس-یان کوشتووە یان گرتووە و لەسەدا 90ی مووشەکەکانی ئەو گرووپە فەڵەستینییەیان لەناوبردووە.

لەبارەی ئێرانیشەوە، ناتانیاهۆ هەڕەشەی ئەوەی کرد، هیچ شوێنێک لە ئێراندا نییە کە وڵاتەکەی نەتوانێت دەستی پێنەگات. وتیشی:” ئەگەر لێمان بدەن، ئێمەش لێتان دەدەینەوە”.

جێی ئاماژەیە، بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆییانەی بڵاوبووەتەوە، لە کاتی وتارەکەیدا بەشێک لە نوێنەرانی وڵاتان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ناتانیاهۆ و  هەڵوێستەکانی، هۆڵی کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە.

لڤین پرێس
Scroll to Top