لڤین
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، سبەینێ لە کاتژمێر ٦:٠٠ بەیانییەوە رێگای کەلار بۆ خانەقین بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی کارکردن لە رێگاکەدا؛ لە گوندی ساڵەح ئاغاوە بۆ گوندی سەوزبڵاخ دادەخرێت.
ئەوەش خراوەتە روو، شۆفێران دەتوانن رێگای بان راستای وەک رێگای جێگرەوە بۆ هاتوچۆکردن بەکاربهێنن، تاوەکو رێگاکە دەکرێتەوە.