لڤین
ئەنجومەنی سەربازیی منبج لە رۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، شەڕڤانانیان درۆنێكی توركیایان خستۆتە خوارەوە.
ناوەندیی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، لە راگەیەندراوێكدا وتی، شەڕڤانانی ئەنجومەنەكەیان، ئەمڕۆ درۆنێكی سەربە توركیایان خستۆتە خوارەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، درۆنەكە لەكاتێكدا خراوەتە خوارەوە كە بە ئاسمانی گوندی “عەرەب حەسەن” لە خوارئاوای منبج فڕیوە.
لە ساڵی 2016ەوە، سوپای توركیاو گروپە میلیشیاكانی سەربە سوپاكە، بەشێوەی رۆژانە هێرش دەكەنە سەر منبج.