لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

تۆماس باراک: گفتوگۆی ئاشتی نێوان سووریا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە

LEBANON US POLITICS DIPLOMACY

لڤین

تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا رایگەیاند، گفتوگۆی ئاشتی و ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان سووریا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزیف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، دانوستانی ئاشتی لەنێوان سووریا و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لوبنانیش دەبێت ئەو هەنگاوە بنێت.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لوبنان و سووریا بە گرنگ دەزانن، میدیای فەڕمی سووریاش لەوەڵامدا رایگەیاند، هێشتا زووە بۆ ئەو هەنگاوە.

میدیای فەڕمی سووریا لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، رێککەوتنی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل پێویستی بەوە هەیە ئیسرائیل پابەندبێت بە رێککەوتننامەی ساڵی  1974 و کشانەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانەی سووریا کە داگیریکردوون.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks