لڤین
لە ناحیەی بەستۆرەی سەر بە پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گوللە لە گەنجێک کرا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی ناحیەی بەستۆرە دەسترێژی گوللە لە گەنجێک کراوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە دەرچووی زانکۆیە و ماوەیەکی کەمە هاوسەرگیریی کردووە، کێشەیەکی کۆن هۆکاری رووداوەکە بووە.