
پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی دەنێت
لڤین میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردەوە کە بڕیارە سبەی، ئەندامانی پارتەکە هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکەدا بنێن. ڕاشیانگەیاندووە کە وردەکاریی هەنگاوەکە لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەناڵ8 لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە، پێشبینی دەکرێت هەنگاوە نوێیەکەی پارتی






