لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

لەمانگی داهاتوودا هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین هەفتانە چوار گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامدەدات

r k f93f685b2e

لڤین

هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێ ئەکاتەوە و هەفتانە چوار گەشت لەنێوان فڕۆکەخانی نێودەوڵەتیی سلێمانی و ئیستەنبوڵی تورکیا ئەنجامدەدرێت.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن ‘هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین’ـەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، وابڕیارە رۆژی 3ـی11ـی ئەمساڵ، گەشتەکانی نێوان ئیستەنبوڵ-سلێمانی بەپێچەوانەشەوە دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتایی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی-ئیستەنبوڵ ئەنجامدەدرێت.

ئەمە لە کاتێكدایە زیاتر لە دوو ساڵە وڵاتی تورکیا، بە بیانوی سیاسی، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرتووە و چەندین جاریش راگرتنەکەی درێژکردوەتەوە.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top