لڤین
باڵیۆزخانەی عێراق لە لیببا دەڵێت،کۆچبەرێک لە یەکێک بەندیخانەکانی لیبیا گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا وتی، ئەو کۆچبەرە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە یەکێک لە بەندیخانەکانی لیبیا گیانیلەدەستداوە.
دەشڵێت، باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق رێکارەکانی گەرانەوەی ٤١ کۆچبەریان تەواو کردووە و بلیتی گەشتیان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەرانیان بۆ عێراقیان دابینکردووە.
وتیشی، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا چەند ژمارەیەكی تەلەفۆنیان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی خێزانی کۆچبەران دڵنیابن لە سەلامەتی مندالەکانیان.













