لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4

خۆپیشاندان بۆ ئازادیی ئۆجەلان کاردانەوەی توندی ئاکپارتی لێکەوتەوە

diyarbakirda ocalan icin yuruyus umut hakki talebi

لڤین

پارتى داد و گەشەپێدانى تورکیا “ئاکپارتی” بە توندی دژی ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکەی دوێنێ دیاربەکر هاتە دەنگ، کە داوای ئازادیی و مافى هیوا بۆ ئۆجەلان کرا.

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باسی لە ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکەى دوێنێی دیاربەکری باکووری کوردستان کرد، کە بۆ داوای جێبەجێکردنی مافی هیوا و ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان، سازکرا.

چەلیک، کاردانەوەی توندی بەرامبەر بەکارهێنانی دەستەواژەی “دوژمن” بۆ هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە پیشانداوە و دەڵێت “سەرکۆنەی ئەوانە دەکەین کە بە عەقڵیەتێکی نەفرەتی و زمانێکی ژەهراوییەوە هێزە ئەمنییەکانمان بە دوژمن ناودەبەن و پڕوپاگەندە بۆ تیرۆر دەکەن”.

عومەر چەلیک، دەشڵێت “هەوڵدانی ئەمانە بۆ لەناوبردن و لەباربردنی پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر بێهودەیە و وەڵامەکەی لە زەمینەی سیاسیی و یاساییدا وەردەگرنەوە”.

لە ڕێپێوان و خۆپیشاندانەکەى دیاربەکردا هەزاران کەس بەشدارییان کرد و گرژیی لێکەوتەوە. پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژیان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێنا و دروشمەکانیش لەسەر ئاستى تورکیا کاردانەوەیان بەدوای خۆیاندا هێنا.

لڤین پرێس
WhatsApp Image at PM
WhatsApp Image at PM
Scroll to Top