فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغداد ئامادەیی خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی خۆیان کاندید نەکەنەوە

لڤین:
فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغداد نامەیەکی نوێ بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەنێرن و بەڵێنی ئەوە دەدەن کە ھیچ کەسیان خۆیان کاندید نەکەنەوە و تەنھا مەرجیشیان بەشداری کردنی بزوتنەوەکەیە لە ھاوپەیمانێتی دەرەوەی یەکێتی و پارتی.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە نوێترین نامەیاندا بۆ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێن: ئێمە ئامادەین دەست لەكاربكێشێنەوە لە كاری پەرلەمانتاریمان و كەسمان خۆمان كاندید ناكەینەوە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان.
ئەو پەرلەمانتارانەی بزوتنەوەکە تەنھا مەرجیان بۆ ئەو بڕیارەیان ئەوەیە کە ئەوان لە دەسەڵات بكشێنەوەو پشت بكەنە كورسی و دەسەڵات لەگەڵ هێزەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی گەلاِڵەی هاوپەیمانێتیەك بكەن.
ئەوان ماوەی دوو رۆژیان دیاریکردووە بۆ وەڵامدانەوەیان و دەڵێن بە پێچەوانەی داخوازیەکەیانەوە دەستکراوە دەبن بۆ ئەوەی بە ھەر رێگایەک خواستەکانی بزوتنەوەی گۆڕانی راستەقینە بەدی بھێنن.