پێشینەی مارە بڕین بۆ کچی ئامر مەفرەزە خاسەیەک خەرجکراوە

لڤین:

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە پێشینەی مارە بڕین بۆ کچی ئامر مەفرەزە خاسەیەکی کاتی سەدام خەرجکراوە و کەسەکەش بە پشتگیری پارتی بە شەهید هەژمارکراوە.

سۆران عومەی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا کەسێک بە ناوی عومەر سۆفی شینە وەک شەهید هەژمار کراوە و لە کاتێکدا “مەفرەزە خاسەی بەعس بووە، بەشێوەی استثناء کراوە بە شەھید”.

ئەو پەرلەمانتارەی پێسوو  لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکاندا نوسیویەتی “ھیچ دەسەڵاتێک ھێندەی دەسەڵاتی کوردی لەباشور بێڕێزی بەخوێنی شەھیدو قوربانیەکانی نەکردووە، ھاوشێوەیان نەبووە لە دوژمن دۆستی”.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکان کاتێک کظی ئەو کەسە هاوسەرگیری کردووە پێدانی پێشینەی مارەبڕین دراوە بە کچەکەی، وەک ئاشکراش بووە ئەو کەسە لەلایەن پارتییەوە پشتگیری شەهیدانەی بۆکراوە.

سۆران عومەر ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو کەسە لە رۆژنامەکانی کاتی رژێمی بەعسدا ناوی وەک مەفرەزە خاسە هاتووە، لەگەڵ بەڵگەکاندا دەشڵێت “لەکوێی دونیا ھەیە ئەوەی کوڕی شەھید بووە لە خەبات و شۆڕش دا موچەی شەھیدانەکەی لەگەڵ بکوژی کوڕەکەی لەیەک شوێن وەرگرێ و موچەی شەھیدانەی ئەم کەمتریش بێ لەھی جاش و مستەشار”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button