هاتووچۆی گەشتیاری لەگەڵ ئێران بە سنوورداری دەستپێدەکاتەوە

لڤین:
بڕیارە سبەینێ هاتووچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، لە رێگەی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستپێبکاتەوە.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەنراوێکدا بڵآویکردەوە بەپێی بڕیارێکی حکومەتی ئێران، سنوردارکردنی هاتووچۆی گەشتیاریی لە سنورە هاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق تا (20/4/2021) بە داخراویی دەمێنێتەوە.
دەروازەکە راشیگەیاند: ئەو کەسانەی مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدەرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە دەتوانن بچنە دەروازەکان و گەشتی ئەو وڵاتە بکەن.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە (12/2/2021)و لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.