سوید دەستکاری یاسای دەرماڵەی پەنابەران دەکات

لڤین:

لە وڵاتی سوید هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی دەرماڵە بۆ پەنابەرانی تازەهاتوو کەم بکرێتەوە  بە ئامانجی هاندانی پەنابەران بۆ کارکردن.

بەپێی پێشنیاری پارتی مۆدێراتەکانی سوید، پێنج ساڵی یەکەمی ژیان لە سوید بڕی دەرماڵەکان کەمتر دەبن و خەڵک لە ڕێی کارکردن و باجدانەوە مافی وەرگرتنی دەرماڵە بەدەستبهینێت.

ئێلیسابێت سڤانتەسۆن، بەرپرسی دۆسیەی ئابووری لە پارتی مۆدێراتەکان بە تەلەفزیۆنی سویدی راگەیاند: ژامرەیەکی زۆری خەڵک کارناکەن بەهۆی ئەوەی جەند جۆرێکی دەرماڵە دەدرێت و ئەو سیستەمە سیستەمێکی زۆر دەستبڵاوانەیە.

ئەو وتیشی: لەڕاستیدا لە ئێستادا دەکرێت داهاتت زۆرتربێت بە دەرماڵە وەرگرتن وەک لەوەی کار بکەیت، ئەوەس هەڵەیە بۆیە دەمانەوێت پێنج ساڵی یەکەم دەرماڵە کەمتربێت بۆ ئەوەی ناچاربن کار بکەن.

ئەو وتیشی دەبێت پەنابەرانی تازە هاتوو دەرفەتی زیاتری خویندنیان بۆ بڕەخسێت تا فێری زمانی سویدی ببن و مەرج بێت کە فێری زمان ببن و دواتریش دەرفەتی خولی پیشەییان بۆ برەخسێت.

بەرپرسەکەی مۆدێراتەکان وتی: دەبێت دەرماڵەی منداڵت زۆرتر بێت دەرماڵەی زیاتر وەربگریت دەبێت لاببرێت، بۆ ئەو کەسانەشی خانەنشینی وەردەگرن دەبێت ماوەی ٤٠ ساڵ بێت لەو وڵاتەدا بن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button