نوێکراوەتەوە.. بومەلەرزەیەکى بەهێز سنورى پارێزگاى سلێمانى هەژاند

لڤین:
کەمێک پێش ئیستا بومەرزەیەکى بەهێز سنورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێکى زۆر لە هەرێمى کوردستانی گرتەوە.
ماڵپەڕی ڤۆڵكەینۆ دیسكەڤەری بڵاویكردووەتەوە، بوومەلەرزەكە بەگوڕی 5.2 پلە بەپێوەری رێختەر لەسەر سنوری نێوان ئێران و عیراق روویداوە.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە چەقی بوومەلەرزەكە یەك كیلۆمەتر لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان دوور بووە، قووڵاییەكەشی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
ھاوکات بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت بومەلەرزەکە لە کاتژمێت شەش و ١٢ خولەک بووە و لە دووری ٩.٥ کیلۆمەتر لە قەزای پێنجوێنەوە بووە.
دەقی راگەیەندراوەکە: