لەسەر دزینی چوار تۆپ وایەر پێنج کەس دەستگیرکران

لڤین:
بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر دزینی چوار تۆپ وایە ٥ کەس دەستگیر کراون.
پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لە سەرەتای ئەم مانگەدا سکاڵای تۆمارکردووە و کە بڕی ٤ تۆپ وایەری بەکارنەهاتووی لە خانوویەکی تەواو نەکراودا لێ دزراوە، دوای لێکۆڵینەوە پێنج کەس لەسەر کەیسەکە دەستگیر کراون.
پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون دوای لێکۆڵینەوە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە وتەی خۆیان چەندین تاوانی دزیکردنی دیکەیان لە چەند ناوچەیەکی دیکەش ئەنجام داوە.
ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو پێنج کەسە لەسەر فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراون.