هاتوچۆی سلێمانی: ئەو شۆفێرانەی ماسک نەبەستن سزا دەدرێن

لڤین:
هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند پێویستە شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان پابەندی بەستنی ماسک بن و بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات بە شۆفێران و دەڵێت، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندوستی و خۆپاریزی لەبڵاوبوونەوەی لەڤایرۆسی کۆرۆنا ، شۆفێری هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلەکان لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا، پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بەبەستنی ماسک.
بەڕێوەبەرایەتیەکە داواش لەشۆفێران و سەرنشینان دەکات بۆ ئەوەی دووچاری لێپرسینەوە نەبن پابەندی بەکارهێنانی ماسک بن و دەڵێت: دوای ئەوەی لەرۆژانی رابردوودا ئەفسەران و کارمەندانی گۆڕپانەکان و بازگەکان هەستان بەڕێنماییکردنی شۆفێران، بەتایبەتی شۆفێری هێڵەکانی گواستنەوە (پاسو تەکسی) لەشۆفێرو سەرنشینان، ماسک بەکاربهێنن، لەئێستادا ڕێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر بەرامبەر ئەو شۆفێرو سەرنشینانەی کە پابەندنابنو ماسک بەکارناهێنن.