هاوسەرۆکی هەدەپە: هەڵبژاردنی پێشوەختمان دەوێت

لڤین:

هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، ئێمە هەڵبژاردنی پێشوەختمان دەوێت هەر ئەوەشمان پێشنیار کرد کاتێک لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کۆبووینەوە بۆ دورستکردنی دەنگی هاوبەشیش ئامادەین.

میدحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) وتی: ئاکەپە هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت و هەوڵەکانی بە دوای ئەم ئاراستەیەدا بەردەوامە.

ئەو وتیشی: حکومەت دەتوانێت بەردەوام بێت لە گەڕان بەدوای دانوستان لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، بەڵام وەک بینیومانە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان جگە لە ئێمە دەرگایان بۆ ئەمە داخستووە.

سەبارەت بە دۆسیەی تۆمەتبارکردنی پارتەکەی ، سانجار جەختی کردەوە: تەنانەت ئەگەر ماوەیەکی کورت پێش هەڵبژاردن هەدەپە دابخەن، ئێمە بژاردە و وەسیلەمان هەیە کە قورسایی سیاسی خۆمان لەسەر هەڵبژاردنەکان دابنێین.

هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند هەڵبژاردنی پێشوەختیان دەوێت ئەوەشیان پێشنیار کردووە کاتێک لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کۆبوونەتەوە. ئەگەر حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنیش هەڵبژاردنی پێشوەختیان دەوێت، دەبێت ڕاوێژ بکەن لەسەر ئەوەی کە ئەمە چۆن دەبێت.

ئەو وتیشی “ڕژێمی یەک پیاوی لەم وڵاتەدا یاسا و دیموکراتی و کۆمەڵگە لەناو دەبات لە لاکەی ترەوە کۆمەڵگە بەرەو داڕماو بوون دەبات”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button