محەمەد حەلبوسی:
ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاودەکەینەوە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نەبن

لڤین:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ئاماده‌بن، تا پرۆژه یاسای بودجە په‌سه‌ندبكرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی یاسای گشتی بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 هه‌نگاوی گرنگه كه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه و ئه‌و بڕگانه‌ی چاره‌سه‌ری پێداویستیه‌كانیان ده‌كات به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بواردان به حكومه‌ت تا به‌رنامه حكومیه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات.
ئەو داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات، كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماده‌بن بۆ دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه، و ده‌شڵێت ” ناوی ئاماده‌بوان و ئه‌وانه‌شی ئاماده‌نه‌بون بۆ رایگشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه”.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بە گوێرەی وتەی حەلبوسی داوای پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌خرێته‌رو كه به واژۆی 172 په‌رله‌مانتار پشتیوانی لێده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 64 یه‌كه‌م له ده‌ستوری عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌و هه‌نگاوه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری جه‌ماوه‌ر لەقەڵيم دەدات ودەشڵیێت به‌و پێیه‌ش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موو داواكاری و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی به‌جێهێناوه، له نێویاندا پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبزاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می (فه‌رمانی ژماره 30 بۆ ساڵی 2005ز) یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.