لە بەریتانیا کەشتیەک وەک کەشتیەکەی نۆکەندی سوێسی لێهات

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کەشتییەکی باری 260 مەتر بە درێژایی ڕووباری ئارۆن لە وێست سوسیکس لە بەریتانیا لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، کەشتییەکە ناوی “ئەلیزێ” لە بەندەری لیتهامپتۆن لەسەر ڕووباری هارون لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی دوێنێ گیریخواردووە بەڵام دوای نزیکەی دوو کاتژمێر کێشەی لە بەندەرەکەدا نەهێشتووە و رێگا بۆ کەشتیەکانی دیکە کراوەتەوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ڕایگەیاند، کەشتییەکە کەوتووەتە ناو ڕووباری قوڕاوی، وتەبێژی بەندەرەکە، رایگەیاند: کەشتییەکانی دیکە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاواوە توانییان بە بۆشایییەکی تەسکدا تێپەڕبن، هیچ راپۆرتێک لەسەر برینداربوون و پیسبوونی ژینگە نەبووە.
ڕونیشیکردەوە کە کەشتییەکە جارێکی تر سەرئاو دەکەوێتەوە و وتیشی ” لەئێستادا ڕووبارەکە کراوەیە بۆ هەموو کەشتییەکانی دیکە چونکە بۆشایی تەواو هەیە لەنێوان کەشتییەکە و بانکی خۆرئاوادا بجوڵێت”.
دوای ئەوەی کەشتییەکە لە رێرەوی خۆی لایدا دوو بەلەمی ڕاکێشان بە سەلامەتی پاڵیان بە کەشتیەکەوە ناوە بە دیواری بەندەرەکەوە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خێرا ئاماژە بە لێکچوونەکانی نێوان دۆخی ڕۆژئاوای سوسێکس و نۆکەندی سوێس دەکەن، کە هاتووچۆی کەشتییەکان لە ڕێگەی نۆکەندی سوێس تێکچوو.





