حەردان تکریتی ئامادە نەبوو پلەی سەربازی بدات بە سەدام

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی سالار سەراوی
حەردان تکریتی بەعسی بوو، جێگری سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری بەرگریى بوو. داوای لێکرا کە پلەی سەربازی ببەخشێت بە صەددام حسێن، لە وەڵامدا وتی؛ کاری واناکەم، پلەی سەربازی شەرەفێکی گەورەیە و ئەوکەسەی کۆلێژی سەربازی تەواو نەکردبێ، ناتوانێ ببێتە پلەدارێکی سەربازی و ئەمە خیانەتێکی نیشتیمانییە.!
سەرەنجام، بەعسییەکان دوریان خستەوە و ناردیان بۆ سەفارەتی عێراق لە کوەیت، پاشان بە چوار فیشەک تیرۆرکرا، دواتر ئاشکرابوو کە بە فەرمانی صەددام حسێن بووە. هەرچەندە صەددام دواتر رەخنەی لە شێوازی تیرۆرکردنەکەی گرتبوو، بەوەی فەرمانی کردبوو چوار فیشەک بدەن لەسەری، بەڵام فیشەکەکان درابوون لە دڵ و ناوسکی.!
دڕەندەیی صەددام و بەعسییەکان هەرگیز نە لەباسکردن دێت، نە لەیاد دەکرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستەیە ئەوەیە کە ئەوان بەو جۆرە پایەی دەوڵەتیان دامەزراند، لە کوردستانیش پلەی سەربازی و نەجمە و داڵ و چەک و دەمانچە وەکو دیاریی دەبەخشرێتەوە بەسەر منداڵی مەسئول و خزم و کەس و ناسیاو و برادەرەکانی خۆیاندا.! بەم رۆژگارە، منداڵ و هەرزەکاری وادەبینی پلەدارە و دەمانچە و ئۆتۆمبێلی جام رەشی پێیە، مرۆڤ بێزی لە حکومڕانییش دەبێتەوە.!
پارساڵ، راوێژکارێکی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پێی وتم؛ کاتێ لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاتە بەردەستمان، عەبدولمەهدی راستەوخۆ بەدوای ئاماری هێزی پێشمەرگە و هێزە چەکدارەکانی هەرێمدا دەگەڕا، دواتر پێی وتم؛ ببینە، نزیکەی ١٠٠ ئافرەت بەپلەی لیوا خانەنشینی پێشمەرگەیە، ئێمە لە حکومەتی عێراق لە سەرەتای دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە تا ئێستا نەک ئافرەت بەڵکو ١٠٠ لیوای خانەنشینی پیاویشمان نیە.!
هەزار رەحمەت لەو گۆڕەت جەوهەر نامیق سالم، کە وتبووی؛ حەقە هەرچی حکومەت هەیە لە دنیادا، بەتۆمەتی سوکایەتی بە حکومەت و حکومەتداری شکات لە حکومەتی هەرێم بکەن.!


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button