نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو دابەزی

لڤین:

نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆ نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت لەخوار 61 دۆلارە.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به‌ 60 دۆلارو 91 سه‌نت و نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به‌ 57 دۆلارو 86 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دووڕۆژی ڕابردوو نرخی هەر بەرمیلێک نزیکەی 3 دۆلار دابەزیوە.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد لە ماوەی ساڵی رابردوودا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە نزیکەی 71 دۆلار.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردووشدا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرز بوونەوە کردوە و 15ی ئەم مانگەش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button