دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی دەمیرتاش بەڕێوەچوو

لڤین:

دوای داواکاریی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنییەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) چووە بەردەم دادگا.

دانیشتنی دادگایی دەمیرتاش لە 19یەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، دەمیرتاش لە گرتووخانەی ئەدیرنەوە بەشێوەی دەنگ و رەنگ بەشدار بوو دادگاییکردنەکەی سبەیش چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

نوێنەرانی هەدەپە سەرپیل کەمالبای، ساروخان ئۆلوچ، کەماڵ پیکگۆز، زولیخا گیوڵم، مەحمود تۆگرڵ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەدەپە و رۆژنامەوانان بەشادریان تێداکرد.

دەمیرتاش لە قسەکانیدا وتی: ئێوە خەریکی چالاکی سیاسی گشتین بۆ هێنانی ئەو حزبانەی کە پشتیوانیتان لێ دەکەن بۆ دەسەڵات تۆ یارمەتیت دا بۆ گۆڕینی سیستەمەکە. تۆ یارمەتیت دا کە دیکتاتۆری یەک پیاو دامەزرێنیت.

ئەو وتیشی لە کەش و هەوای سیاسی ئەمڕۆدا، هیچ ڕێگایەک نییە کە ئێمە بە سەربەخۆیی درێژە بەم دادگاییکردنە بدەن بۆیە ئەم دادگاییە رابگرن  تا کاتی هەڵبژاردنەکان لە تەمووزی 2023 .

رۆژی 12ی ئاداری 2021 دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد. پێشتریش چەند جارێک ئەو دادگا ئەوروپییە هەمان داواکاریی ئاراستەی تورکیا کردووە، بەڵام تورکیا سەرەڕای واژۆکردنی بەڵێننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا، بریارەکە بە سیاسی دەزانێت و جێبەجێی نەکردووە.

ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا لە رۆژانی نێوان 9-11ی ئازاری 2021 کۆبوونەوەی تایبەتیان لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ کرد.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button