بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان پەسەند دەکات

لڤین

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی پەسەند کرد، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.

لە بیست و نۆی مانگی ڕابردوودا، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.

یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، کە دابەشکراوە بەسەر شەش بەشدا و لە ٢٩ مادە پێکهاتووە، بنەما و ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان ڕێکدەخات و سیستەمی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی هاوسەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و بڕگەکانی لەخۆدەگرێت.

لە ماددەی سێی یاساکەدا هەر ناوچەیەکی هەڵبژاردن دیاریکراوە، کە هەر شار و شارۆچکەیەک، سەرۆکایەتیی هاوبەش و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی تایبەتی دەبێت.

سەبارەت بە پێشکەشکردنی داواکاری لە لایەنە سیاسییەکانەوە، لە مادەی هەشتەمدا هاتووە “هەر لایەنێکی سیاسی یاخود هاوپەیمانی سیاسی مافی ئەوەیان هەیە دوو کاندید بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی پێشکەش بکەن، ئەگەر کەسێک یان هەردووکیان ڕەتکرانەوە، مافی ئەوەی هەیە ناوی کەسێکیتر پێشکەش بکات”.

بەپێی ماددەی 10ی بۆ کاندیدکردن، ئەوە سەرجەم داواکارییەکانی کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان یان ئەندامێتی لە ئەنجومەنی شارەوانی ڕەوانەی سەرۆکایەتیی لیژنەی هەڵبژاردن شار یان شارۆچکەکە دەکرێت.

سەرچاوە : نۆرس پریس

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button