سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و چەند پڕۆژە یاسایەک تاوتوێ دەکات

لڤین

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پڕۆژە یاسایەک تاوتوێ دەکات.

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی ھەمواری یەکەمی یاسای ڕێگریکردن لە فرۆشتنی ئەندامی جەستەی مرۆڤ دەکرێت.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پڕۆژەیاساکانی رێککەوتی نێوان عێراق و کۆریای باشوور بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی و ھەمواری یەکەمی یاسای ھاتوچۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button