عێراق.. یەكەم بەشەخۆراكی مانگانەی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت

لڤین

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو شەممە دەستكرا بە دابەشكردنی یەكەمین بەشەخۆراكی مانگانەی ئەمساڵ.

ئەسیر داود غەریزی، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، یەكەمین بەشەخۆراكی مانگانەی 2024 لەمڕۆ دوو شەممەوە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراكییەكان سەرجەم ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە و ماددە خۆراكیەكان لە كۆگای كۆمپانیاكەدا دانراون و داوا لە بریكارانی خۆراك دەكات سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی پشكی هاوڵاتییان.

دەشڵێت: هاووڵاتییان دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بریكارەكانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەیان كە شیر و هێلكە و گۆشتی مریشك و گۆشتی سور، بە نرخی پاڵپشتیكراو لە خۆی دەگرێت.
وتیشی، بڕی سێ ملیۆن فەردە ئارد ئامادەكراوە بۆ ئەوەی لە رێگەی كۆبۆنی خۆراكەوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button