ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

لڤین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە و كردنەوەی ئەم فەرمانگەیەی باج بەمەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین و قەڕەباڵغی هاتوچۆی ناو شارەكانە.

بە پێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست “لڤین” كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگادارتان دەكەینەوە لە سبەینێوە چوارشەممە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە كە كردنەوەی ئەم فەرمانگەیەی باج بەمەبەستی كارئاسانی و كەمكردنەوەی رۆتین و قەڕەباڵغیی هاتوچۆی ناو شارەكان و زووتر راییكردنی مامەڵەی باجی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە لە سبەینێوە كاتژمێر 8:30ی بەیانی سەرجەم مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتن و نوێكردنەوە و گۆڕینی تایبەتمەندی و هەڵوەشاندنەوە بۆ هەڵگری تابلۆی (سلێمانی-21) لەناو تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی ئەنجامدەدرێت و كار بە ئەستۆپاكی هیچ بەڕێوەبەرایەتییەك لە هاتوچۆی سلێمانی ناكرێت، جگە لە ئەستۆپاكی تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ مامەڵەی تۆماری یەكەم جاری ئۆتۆمبێلی (بارهەڵگر و ئینشائی) پێویست ناكات سەردانی تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی بكرێت و راستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كاری بۆ دەكرێت و ئەو هاوڵاتییانەی كە ئۆتۆمبێلەكانیان پێشتر لە فەرمانگەیەكی باج لە پارێزگایەكی هەرێم تۆماركردووە و باجی چەند ساڵێكی داوە پێویستە ئەو هاوڵاتییە ئەستۆپاكی لەو فەرمانگەیە بهێنێت و لە كاتی دوایین باجی (دفع) كراو دیاری بكرێت و دواتر بیهێنێا بۆ تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێلی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button