قەزای ئاكرێ.. به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران

لڤین:

 ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری قەزای ئاكرێ، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران.
عیماد حسێن بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی قەزای ئاکرێ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند” کاتژمێر (٢:٠٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندی گربیشی سەر بە ناحیەی دینارتێی سنووری ئاکرێ کچێک و کوڕێکی گەنج، بەهۆی کێشەیەلکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراون”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ڕووداوەکە تەرمی قوربانییەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button