هەناسە ماوەی بیست رۆژە بە تەنها بهجێهێڵدراوە

لڤین:
منداڵێک ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە نزیک نەخۆشخانەیەک بەجێهێڵدراوە و تا ئێستا کەسوکاری دیار نین و بەریوەبەرایەتی توندوتیژی هەولێریش داوای هاوکاریکردن دەکات.
بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی هەولێر ڕایگەیاند، لە ٧/٣/٢٠٢٢ لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادار کراونەتەوە، منداڵێک لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەرەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیارنیە.
بەریوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت، منداڵەکە لەهەمان شوێن جێهێڵدراوە و تەمەنی لەنێوان (٣ بۆ ٤) ساڵە و بە وتەی خۆی ناوی (هەناسە رێباز)ە.
دەسڵێت: ئێستادا کەیسەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەیە لە نوسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی خێزان لە ھەولێر، ماوەی (٢٠) رۆژە (هەناسە رێباز) لە خانەی نەوجەوانانی هەولێرەو کەسوکاری دیارنیە، کەسیش بەدواداچوونی نەکردووە.
ڕوونیکردووتەوە، بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەر بڕیاردرا بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی لە کەناڵ و پەیجە فەرمیەکانی سەر بە حکومەت.
بەڕێوەبەرایەتیەکە داوا دەکات، هەرکەسێک زانیاری هەیە دەربارەی ناونیشانی کەسو کاری ( هەناسە) پەیوەندییان پێوە بکات بۆ ئەوەی بتوانین بە کەسوکاری شاد بکەنەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت.