دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دابەشدەکرێت

لڤین:

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی چەكی بانكی بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی خوێندكاران ئامادەكردووە و بە بڕی ٣٦٣ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندکارەکانیان تەرخانکراوە.

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ١١ چەكی بانكی ئاڕاستەی بانكەكان دەكات، بەمەبەستی خەرجكردنی دەرماڵەی زیاتر لە حەوت هەزار خوێندكار.

ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین، سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاند، چەكی بانكیمان بەبڕی ٣٦٣ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دینار بۆ دەرماڵەی حەوت هەزار و ٧٦ خوێندكاران كردووە، كە لە گەنجینەكانەوە پاڵپشتی دارایی بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چەكەكانیش دراوەتە كۆلێژ و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆمان تاكو ئاڕاستەی بانكەكانی بكەن و بەپێی تایبەتمەندێتی شوێنی جوگرافی كولێژ و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ بۆیان خەرج بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button