کازمی پەیامێکی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بڵاوکردەوە

لڤین:
سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد بەزووترین کات کاربکەن بۆ پێکهێنانى حکومەت و رێز لە وادە دەستورییەکان بگرن.
مستەفا کازمى لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێویستە هێزەسیاسییەکان کاربکەن بۆ تێپەڕاندنى ئەم قۆناغە، بەتایبەت لەئێستادا کە قەیرانێکى جیهانى هەیە، سەرەڕاى قەیرانى ئاڵۆزى ناوچەکە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتیشى، دەکرێت ئەو دۆخە بکرێتە هەلێک بۆ سەرکەوتن، بەڵام ئەوە بە حکومەتێکى کاربەرێکەر ناکرێت.
دەشڵێت: قەیرانى ئێستا سیاسییە و چارەسەرى سیاسی بەواتاى رزگارکردنى حکومەت و پێکهێنانى کابینەیەکى نوێى کارا دێت کە خزمەتى هاوڵاتییان بکات.