خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی سێ وەزارەتی دیکە لە رۆژانی سێشەممە تاوەکو پێنجشەممە رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەکە بەمشێوەیە دەبێت:
– رۆژی دووشەممە 14-3-2022 مووچەی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
– رۆژی سێشەممە 15-3-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری.
– رۆژی چوارشەممە 16-3-2022 وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامە.
– رۆژی پێنجشەممە 17-3-2022 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان.