ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەی سەر شاری هەولێری کرد

لڤین:

بەڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەرێم لە زاری  ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەیاننامەیەکی بلاوکردەوە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا.

هەرلەبەیاننامەکەدا هاتووە ، پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەری عێراق، هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێتاوان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button