بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەگای ئیسرائیل لە هەولێر سەدر و بارزانی لیژنەیەک پێکدەهێنن

لڤین:
مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە بارەی بونی بارەگای ئیسرائیل لە ناو فڕۆکەخانەی هەولێر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دەروست بکەن.
بارەگای نەسوعد بارزانی بڵاویکردەوە ڕۆژی یەكشەممە ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٢ مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە موقتەدا سەدر كرد.
بارەگای بارزانی لە بارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییتەلەفۆنیەکە ئاشکرای کردووە: بیروڕا لەبارەی پەلاماری مووشەكیی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر ئاڵوگۆڕ كرا.
ئەوەسی ئاسکرا کردووە “هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە لیژنەیەكی لێكۆلینەوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان پێكبهێندرێت لەسەر ئەو ئیدعایەی كە گوایە بارەگای ئیسرائیلی لە هەولێر هەن و كراوەتە بیانوو بۆ پەلاماردانی هەولێر”.