مەسعود بارزانی: هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت

لڤین:
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد و لە کۆبونەوەیەکدا باسی بارودۆخی ناوخۆ و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی لە بارەی کۆبونەوەکە بارزانی وتویەتی “هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە کە “باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش ھەبوو” دەربڕیوە و جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی لەگەڵ ھاوپەیمانان بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق.