دادگای فیدڕاڵی جارێکی دیکە تەکید لە بڕیارەکەی دژی دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم دەکاتەوە

لڤین:

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رونکردنەوەیەکى لەبارەى بڕیارەکەى لەسەر نادەستوریی بوونى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم بڵاوکردەوە و جاریکی دیکە تەئکید لە بڕیارەکەی دەکاتەوە.

دادگای فیدڕاڵی عیراق ئەمرۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیارەکەى لە بارەی نەوت و گازی هەرێم  لەسەر بنەماى ماددەکانى (110 و 111 و110 و115 و121 و130 ) دەستور بووە.

ئاماژەی بەوەسکردووە، پێشتر بڕیارێک لەلایەن یەکێک لە دادگاکانى ئەمەریکا دراوە لەسەر بنەماى سکاڵایەکى وەزارەتى نەوت دژى هەرێم.

دەشڵێت، بڕیارەکە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە تانەى لێدراوە و دواتر دادگاى پێداچوونەوەى ئەمەریکا لە ساڵى 2015 پێداچونەوەى بە بڕیارەکەدا کردووە و لەبەرژەوەندى سکاڵاکار کە وەزارەتى نەوت بووە تانەکەى رەتکردووەتەوە.

دادگاى فیدراڵى جەختیکردووەتەوە بەرژەوەندى باڵاى عێراق و گەل وایخواستووە ئەو دۆسیەیە یەکلایی بکەنەوە کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2012.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button