بەرهەم ساڵح لە بارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی داوایەک لە حکومەتی هەریم و حکومەتی فیدڕاڵ دەکات

لڤین:

سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق داوای دیالۆگێکی جیدی و  بەپەلە دەکات لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ  بۆ ئەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێتەوە.

بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە له‌  15ی شوباتی 2022 سه‌باره‌ت به‌ دۆسییه‌ی ئیداره‌دانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردوه‌، دەڵێت “جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ پێویستی ڕێزگرتن له‌ بڕیاره‌ دادوه‌رییه‌كان  به‌و شێویه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ئاماژه‌یان پێكراوه‌ و كۆکن‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق”.

هاوکات ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاتەوه‌ كه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی سه‌رۆك كۆمار پاراستنی ده‌ستور و  پاراستنی سیسته‌می دیموكراسی فیدڕاڵی و دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانیشه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە “دوودڵی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ ده‌ساڵی ڕابردوودا له‌ په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز كه‌ ئیداره‌دانی سامانی نه‌وت و غاز  له‌ ته‌واوی عێراقدا ڕێكده‌خات،  کاریگەری خراپی هه‌بوو له‌ دروستكردنی گرێ كوێره‌ و ته‌نگژه‌ جۆراوجۆره‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد بگه‌ینه‌ ئه‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ و لێكه‌وته‌كانی ئێستای”.

سەرۆک کۆماری داواشی کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لە ڕیگەی گفتوگۆوە بگەنە چارەسەری گونجا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button