کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر کوشتنی گەنجە ڕەگەز گۆڕاوەکەی دهۆک هاتە دەنگ

لڤین:
کونسوڵخانەى ئەمەریکا لەهەولێر داوادەکات لێکۆڵینەوەى لە کوژرانى گەنجەکەى دهۆک بکرێت، کە دواى گۆڕینى رەگەزى خۆى لەلایەن برایەکییەوە کوژرا.
کونسوڵخانەى ئەمەریکا لەهەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نیگەرانیەوە ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەیە تیایاندا باس لە (دۆسکی ئازاد)ی دانیشتووی شاری دهۆك دەکەن وەك قوربانی دەستی مومارەسەی بەدناوی کوشتن لە ژێر پاساوی “شەرەف”دا”.
کۆنسوڵخانەکە دەسڵێت “بە ڕوون و ئاشکرا ئیدانەی ئەم توندوتیژیە دەکەین و ئەو جیاکاریکردنەش کە لە ڕیشەی ئەم تاوانەدایە و داوا لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لەم کوشتنە بکەن و ئەنجامدەرەکەی ڕوبەڕوی ئەوپەڕی سزای یاسایی بکەنەوە”.
ئەوەش دوای ئەوەهات پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، تەرمى کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن برایەکییەوە کوژراوە و کارى مەیکەپى کردووە و دوور لە کەسوکارى ژیاوە،بەڵام پۆلیس هیچ زانیاریەکی لە سەر گۆڕینی ڕەگەزی ئەو کەسە بڵاو نەکردەوە.