یونامی لەسەر هێرشەکەی تورکیا هاتە دەنگ

لڤین:
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) رایگەیاند، پێویستە هەموو کاتێک ڕێز لە سەروەریی و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتووانی ناوچەکە بپارێزرێن.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) لە پەڕەی فەرمیی تویتەری خۆی، پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر کامپی پەنابەرانی مەخمور و شەنگال بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی یونامی دەڵێت: دوای هێرشە ئاسمانییەکانی نەینەوا کە بووە مایەی خستنەوەی قوربانیی مەدەنی، ئێمە ئەوە دووپات دەکەینەوە، کە پێویستە هەموو کاتێک ڕێز لە سەروەری و شکۆی خاکی عێراق بگیرێت و دانیشتوانی ناوچەکە بپارێزرێن و کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و هاریکارییەوە چارەسەر بکرێن.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە پێشتر هەریەکە لە قەیس خەزعەلی و شانەی ڕاگەیاندی ئەمنی عێراق ئیدانەی ئەو هێرشەیان کردبوو بەڵام حکومەتی هەریم و حکومەتی عێراق هیج لێدوانێکی فەرمیان لەو بارەیوە ڕانەگەیاندووە.
ئەمڕۆش دوای ئەو هێرشانەی تورکیا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئەنقەرەی بایتەختی تورکیا و لەگەڵ ئەردۆغان کۆبونەوە.