شەش موشەک ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا لە باشیک کران

لڤین: 

لە سنوری باشیک شەش مووشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا کرا بەڵام هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە، پێشتریش چەندین جاری دیکە هێرش کراوەتە سەر ئەو سەربازگەیە. 

لە دەوروبەری ژاتژمێر سێی بەیانی ئەمڕۆ لە بەری موسڵەوە شەش مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زیلکانی سوپای تورکیا کراون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

پیشتریش چەندین جاری دیکە سەربازگەکانی تورکیا لە ناو عێراق و ناوچە دابڕێندراوەکان بە موشەک هێرشیان کراوەتە سەر بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە کە ئەو موشەکانە لەلایەن کێوە ئاراستە دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button