خشتەی موچەی کۆتایی موچە ڕاگەیەندرا

لڤین:
حکومەتی عێراق لە بەغدادوە بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایش ڕایگەیاند سبەی کۆتایی بە دابەشکردنی موە دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی 2022، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی بەغداد بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم 200 ملیار دینارە، بۆ مووچە فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2021ی ڕابردوووە.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەسی ئاشکرا کرد، سبەینێ موچەى خوێندنی باڵا و شارەوانی و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری دابەشدەکرێت بەوەش کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.