لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو

لڤین:
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی خوێندنی باڵا و دیوانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكانی (حكومی و تایبه‌ت) پشوو ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی سه‌رماو سۆڵه‌و به‌فربارین له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و قوتابیان، به بڕیاری ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سبه‌ی پێنجشه‌مه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی خوێندنی باڵا و دیوانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكانی (حكومی و تایبه‌ت) له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دابه‌شكردنی موچه له وه‌زاره‌ت و زانكۆكان و داموده‌زگاكان ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی ئه‌و ئالیه‌ته‌ی دایده‌نێن، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و لیژنه‌كانی دابه‌شكردنی موچه بكه‌ن.