سێ پارێزگا لە بارەی پشوی سبەینێ بڕیاریاندا

لڤین:

بە ھۆی بارینی بەفرەوە پاریزگاری سلێمانی لە بارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاریدا و لە پارێزگای ھەڵەبجە کرایە پشووی فەرمی.

بەیانی ئەمڕۆ ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە  دەوام لە دامەزراوە حکومیەکاندا ئاسایی دەبێت.

ھاوکات پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند بە ھۆی ھاتنی شەپۆلی سەرما و بەفر بارین سبەینێ لە پارێزگاکەدا پشوو دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەر ئەمڕۆ بەیانی پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند سبەی پێنج شەممە پشوو دەبێت بەھۆی پێشبینی شەپۆلی بەفر بارین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button