لە بارەی دورخستنەوەی ئەژی ئەمین ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رەتیدەکاتەوە لە لێپرسراوی دەزگاکەیان دوورخرابێتەوە و دەڵێت لە ئەرکەکانی بەردەوامە.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات و ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە”.
دەزگاکە دەشڵێت “لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، ھەموو ئەو کەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەکەین”.