پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ی چوارشه‌ممه بڵاوكرده‌وه و پێشبینی دەکات، ئه‌مڕۆ به‌فرو بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌رده‌وام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ور و باران ده‌بێت، له لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان و ناوچه سنوریه‌كان، بڕی دابارین له پاش نیوه‌ڕۆ زیاتر ده‌بێت له به‌شێك له‌ناوچه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبه‌ی چوارشه‌ممه، ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ نمه باران له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما 10 پله و به‌رزترینیش 12 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.