گەنجێک لە نەجەف خێزانەکەی خۆی کۆمەڵکوژ کرد و هەڵهات

لڤین:
گه‌نجێك له پارێزگای نه‌جه‌ف، تەقەی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی کردووەو بەهۆیەوە دایک و باوک و برایەکی خۆی کوشتووە.
میدیا هەرێمیەکانی نزیک لە ڕووداوەکە بڵاویانکردەوە گه‌نجه‌كه ئالوده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بووه و ویستوویه‌تی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی بكوژێت، ته‌قه‌ی له هه‌مووان كردووه، له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژه‌كه‌دا دایك و باوك و برایه‌كی گه‌وره‌ی خۆی كوشتووه و خوشێكیكشی برینداربووه.
دوای دەربازبوونی خوشکەکەی ڕووی لە ماڵە دراوسێکان کردووە و لەو ڕێگەیەوە پۆلیس ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام پێش گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان ئەو گەنجە هەڵهاتووە.