محەمەد حەلبوسی بانگهێشتی ئێران کرا

لڤین:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران بروسكه‌یه‌كی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كرد بۆ پیرۆزباییكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داوایكرد، سه‌ردانی تاران بكات.
محه‌مه‌د باقر قالیباف له‌بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا كه ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی كردوه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و رایگه‌یاندوه “دڵنیام كه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ره‌و پێشچوونی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن له بواره جیاجیاكاندا”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران باسی له‌وه‌شكردوه “هه‌ماهه‌نگیی په‌رله‌مان وه‌ك به‌شێكی گرنگی په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان تاران و به‌غداده و ده‌بێته هۆی زیاتر پته‌وكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات له ئاستی جیاجیادا”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران بانگهێشتی هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كرد بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات و هیوای خواست به‌زوترینكات سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامبدرێت و داوایكرد، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حه‌لبوسی ببێته مایه‌ی خێر و سه‌رفرازی بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی عێراق.