کازمی سەروەت و سامانی خۆی ئاشکرا کرد

لڤین: 

دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیران سەروەت و سامانی خۆی بۆ ساڵی 2022 ئاشكرا كرد و  یەکەم بەرپرسە لەناو سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیرەکاندا کە فۆڕمی دەستەی نەزاهە پڕبکاتەوە.

دەستەی نەزاهە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی ساڵی نوێی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیان بەدەست گەیشتووە، بەو پێیەش دەبێتە یەكەم بەرپرسی عێراقی فۆڕمەكە رادەست بكاتەوە و سامانی خۆی ئاشكرا بكات.

ساڵانە دەستەی نەزاهە فۆڕمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامان بەسەر بەرپرسانی عێراقدا دابەش دەكات و پێویستە بەرپرسان فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە بۆ دەستەکەی بگێڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button