ھاوپەیمانان و دژە تیرۆر لە سلێمانی کۆبونەوە

لڤین:
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری سلێمانی کرد و ھەریەکە بەڕێوەبەری هێزەکانی دژەتیرۆر و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆبوونەوە.
دوێنێ هەینی وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری هێزەکانی دژەتیرۆر، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و شەڕی تیرۆر و هەماهەنگی زیاتری هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆر کرا.
ئەوەش دوای روداوەکانی رۆژی پێنج شەممە دێت کە ئەفسەرێکی پۆلیس و ئەندامێکی ھێزەئەمنیەکان لە رانیە گیانیان لەدەستدا.