سەرۆکی بێلارووس لەبارەی کۆچبەرانەوە بڕیارێکی نوێیداوە

سه‌رۆكی بێلاڕووس رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ده‌كات بۆ وڵاته‌كانیان، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستن.
ئەلیکساندەرلۆکاشینکۆ سه‌رۆكی بێلاڕووس بڕیاریداوه، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی سه‌ر سنوری وڵاتەکەی گیریانخواردووه، بۆ وڵاته‌كانیان بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاژانسی بلیتای فه‌رمیی بێلاڕووس بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌لیكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ر سنوری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندان، رازی بكات بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان.
لوكاشینكۆ وتوویه‌تی: چالاكییه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ ده‌كه‌ینه‌وه، تا ئه‌و خه‌ڵكه رازی بكه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، به‌ڵام كه‌س به زۆره‌ملێ ناگه‌ڕێنینه‌وه.